بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەعید خەتیب زادە وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە سەرلەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە سەبارەت دانەوەی قەرزەکان بە ئێران لەلایەن کۆریای باشوورییەوە، وتی: قەرزێک لە فۆرشی نەوت و شلەکان هەیە کە لە دانەوەی خۆیان دەبوێرن و بە تاک بەتاکی خەڵکی ئێران قەرزدارن.
سوود و بەرژەوەندی ئابووری خەڵک بۆ ئێمە گرینگە
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران سەبارەت بە دانوستانەکانی ڤیەناش زیادی کرد: هێشتا نەگەییشتووینەتە خاڵێک کە لایەنی ئەمریکی نیشانی بدات پابەندی بەڵێنەکانیەتی. ئەمریکا هەوڵ دەدات هێز و کاتی هەموو لایەک بەفیڕۆ بدات کە سیاسەتی ئەوپەڕی گوشارەکان بپارێزێت. ئەوەی کە بۆ ئێمە گرینگە بەرژەوەندی و سوودی خەڵکی ئێران لە هەڵوەشاندنەوەی گەمارۆکانە.
ناوبراو وتی: ئەوەی کە لە نێوان ئێمە و یەکێتی ئەورووپا بوو یەکلایی بووەتەوە و لە نێونا ئێمە و ئەواندا خاڵیک نەماوەتەوە و ئەوەی کە هەیە، پێوەندی بە بڕیاری واشنتۆنەەوە هەیە کە بڕیارەکانی واشنتۆنیش لە ڕێگای هاوئاهەنگ کەری ڕێککەوتنی ناڤۆکییەوە دەگاتە ئێمە.
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە ڕایگەیاند: ئێمە داهینەری کۆتایی خۆمانیشمان نارد و لە کاتی گەییشتنی 4+1 بە وەڵامێکی گونجاو، بەدڵنیاییەوە هەموومان دەچینە ڤیەنا.
هێڵە سوورەکان لە دانوستانەکان دەپارێزرێت
خەتیب زادە زیادی کرد: هێڵە سوورەکان تە بە ئەمڕۆ پارێزراون، ئەگەر بڕیار ببوایە ئێمە هێلە سوورەکان بپەڕێنین چەند مانگ لەمەوپێش ڕێککەوتن دەکرا.
Your Comment